کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە کوردستان مردووەکانیش دەبێ لە سەفدا ڕاوەستن

13:26 - 26 جۆزەردان 2720

لەژێر سێبەری دەسەڵاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێراندا کە هەموو جێگایەک و بۆ هەموو کارێک خەڵک دەبێ بۆ لاوەکیترین پێداویستییەکانیان بۆ ماوەیەکی زۆر لە سەفدا ڕابووەستن، ئەمجار مردووکان دەبێ لە سەفی گۆڕدا ڕاوەستن.

لە گۆڕستانی "بەهەشت محەممەدیـ"ـی سنە، بەهۆی زۆربوونی ڕێژەی قوربانییانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، گۆڕ بۆ مردووکان دەست ناکەوێت و مردووکان دەبێ بۆ ماوەیەکی زۆر لە سەفی گۆڕ وەرگرتندا بووەستن.

هەر چەند کە بە ماشین و لۆدێر گۆڕ دەکەندرێت، بەڵام فریای ئەو هەمووە مردووە ناکەون و زۆرجار خاوەن مردووەکان بەو هۆیەوە ناچارن مردووکان بگەڕێننەوە دواوە.

وڵاتی ئێران بە وڵاتی "سەف" ناسراوە و خەڵک زۆربەی کاتی ژیانیان دەبێ لەو سەفانەدا ڕابووەستن کە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو جۆرە بیرکردنەوەی دەسەڵاتدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران کە هەم دەیانەوێت کەسایەتیی کەسەکان بشکێنن و هەم خەڵک ناچار دەکەن بۆ بەدەستهێنانی سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیان ملکەچ بن و لە سەفدا ڕابووەستن.