کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە کوردستان نەخۆشەکانی تووشبوو بە کۆرۆنا بە شێوەی گوماناوی گیانیان لەدەست دەدەن

11:28 - 29 خەزەڵوەر 2720

لەم ڕۆژانەدا کە نەخۆشیی کۆرۆنا لە کوردستان و ئێراندا بەشێوەیەکی زۆر مەترسیدارتر بڵاو دەبێتەوە زۆرینەی خەڵک کە تووشی ئەو نەخۆشییە دەبن گیانیان لەدەست دەدەن .

بەپێی زانیارییەکان لە شاری "نەغەدە" هاووڵاتییان باس لەوە دەکەن ڕێژەی مردن بە کۆرۆنا لە شەودا لە ڕۆژ زیاترە و لە مردنی نەخۆشەکانی کۆرۆنایی بە شەو بە گومانن.

لە شارەکانی دیکەی کوردستانیش هاووڵاتییان باس لەوە دەکەن زۆرێک لە تووشبووانی کۆرۆنا بە شێوەی گوماناوی گیانیان لەدەست دەدەن.

یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی کە گیانی نەخۆشەکانی خستووەتە مەترسییەوە نەبوونی ئۆکسیژێن و کەمیی پەرستار لە نەخۆشخانەکانە.

کۆرۆنا لە ئێران و کوردستاندا بەردەوام قوربانیی دەگرێت و کاربەدەستانی ڕێژیمیش باس لەوە دەکەن کە پرسی تەندروستی نابێ بکرێتە سیاسی.