کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە کوردستان و ئێران توندوتیژی دژی پەرستاران زیادی کردووە

18:01 - 9 سەرماوەز 2721

توێژەران لەسەر ڕێژەی توندوتیژیی پیشەیی لەنێوان خوێندکارانی پەرستاری لە پارێزگای "ئیلام" لێکۆڵینەوەیان کردووە و بەپێی ئەو لێکۆڵینەوەیە ڕێژەی گشتیی توندوتیژییەکان لە شوێنی کار زیاتر لە ٤٠ لەسەد، ئاخاوتن ٧٧ لەسەد و جەستەیی ١٨ لەسەدە.

لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێژەی توندوتیژیی جەستەیی و ئاخاوتن دژی پەرستاران، وەک بابەتەکانی دیکە ئامارێکی ڕێک و ڕوون لەبەر دەستدا نییە، تەنیا لێکۆڵینەوەیەک نەبێت کە لە دەیەکانی کۆتایی ساڵی ١٣٨٠دا کراوە.

لەو لێکۆڵینەوەیەدا هاتووە کە لە ماوەی ٦ مانگدا ٨٠ لەسەدی پەرستارانی کوردستان و ئێران تووشی توندوتیژی بوونە کە توندوتیژیی ئاخاوتن پلەی یەکەم و توندوتیژیی جەستەییش ٣٠ لەسەد بوون.

هەروەها "ئارمین زارعیان" سەرۆکی هەیئەتی بەڕێوبەری نیزامی پەرستاریی "تاران" لە مانگی بانەمەڕی ئەمساڵدا هاوکات لەگەڵ تەشەنەسەندنی پەتای کۆرۆنا وتبووی: "توندوتیژی دژی پەرستاران دەمێک ساڵە خراوەتە بەر باس و لەو ماوەیەدا ئەو توندوتیژییە بە شێوەیەکی بەرچاو پەرەی سەندووە".