کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە کوردستان و ئێران پێداویستییەکانی سەرەتایی ژیان ڕۆژ بە ڕۆژ گرانتر دەبن

12:16 - 30 خاکەلێوه 2722

لە بەردەوامیی گرانییەکاندا، لە ئێران و کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆمەڵێک پێداویستی سەرەتایی خەڵک بە شێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە زیادبوون کردووە لەوانە تێچووی دەرمان و خزمەتگوزاریی پزیشکی بە ڕادەیەک گران بووە کە چینی هەژار توانای دابینکردنی نابێت. ویزیتی پزیشکانی پسپۆڕ بۆ نزیکەی ٣٠٠ هەزار تمەن بەرز بووەتەوە.

هەروەها کۆمەڵێک دەرمانی تەندروستی کە خەڵک زۆر کەڵکیان لێ وەردەگرن نرخیان هەتا ٢٥ لەسەد بەرز بووەتەوە.

لەلایەکی دیکە، نرخی کتێبی خوێندن لە ئەمساڵدا ٢٢ لەسەد بەرز بووەتەوە.

"عەباس شاهکوو" جێگری وەزیری پەیوەندییەکانی ڕێژیمی ئێران وتوویەتی: "مەجلیس و دەوڵەت بە شێوەی یاسایی، نرخی ئینتێرنێتیان بۆ٦٠ لەسەد بەرز کردووەتەوە".

"ئیبراهیم ڕەئیسی" سەرکۆماری ڕێژیمی ئێران، لە کاتی بانگەشەکانیدا بۆ پۆستی سەرکۆماری بەڵێنی بە خەڵک دا کە نرخی پیداویستییەکانی ڕۆژانەی ژیان هەرزان دەکاتەوە بەڵام نەک هەرزان نەبوونەوە بەڵکوو چەند بەرابەر نرخەکانیان هەڵکشاون و خەڵک توانای دابینکردنیان نەماوە.