کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە کوردستان پاڕازیت دەخرێتە سەر تێلێڤیزیۆنی تیشک

10:57 - 3 سەرماوەز 2720

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ترسی خەباتی خەڵکی تێکۆشەری کوردستان، پاڕازیت دەخاتە سەر تێلێڤیزیۆنی تیشک.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا"، لە شارەکانی کوردستان و بەتایبەت لە شاری مەریوان پاڕازیت خراوەتە سەر فڕێکانسی تیشک تی ڤی.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا باسی لەوە کرد کە هەموو کاناڵەکان جیا لەو کاناڵانەی کە فڕێکانسیان لەگەڵ تێلێفزیۆنی تیشک هاوبەشە، پەخشی ئاسایی خۆیان هەیە.

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ترسی خەباتی خەڵکی کوردستان و بەتایبەت حوزووری پێشمەرگە لە نێوخۆی وڵات، گوشارەکانی بۆ سەر خەڵکی کوردستان چڕتر کردووەتەوە.