ئەندامانی دڵسۆزی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی هاتنی شەوی یەلدا و شەوی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئاشتی شەهید دوکتور ''عەبدولڕەحمان قاسملوو''، بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و جامانە، پێشوازییان لەو شەوە پیرۆزە کرد.
لە ناوچەی چۆمی مەجیدخان ڕێبوارانی ڕێبازی قاسملوو، بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و جامانە و خویندنەوەی شێعرێک بۆ یادی ڕێبەری نەمەر ''دوکتور قاسملوو'' پێشوازییان لە شەوی یەلدا کرد.
هەروەها لە شاری نەغەدە، پێشمەرگەکانی شار بە جلوبەرگ و چەک و ڕەختی پێشمەگە و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و خوێندوەی شێعرێک، شەوی لەدایکبوونی ڕێبەری ناوداری کورد دوکتور ''قاسملوو''یان بەرز نرخاند.
هەر بەو بۆنەوە لە شاخەکانی بێژنگ لە ناوچەی بۆکان قوتابییانی مەکتەبی قاسملوو، بە خوێندنەوەی شێعرێک و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان، پێشوازییان لە شەوی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئاشتی کرد.