کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بۆ پشتیوانی لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان و حیزبی دێموکرات بەردەوام چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە دەبەن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، تێکۆشەرانی دێموکرات، لە شار و گوندەکانی کوردستان، بۆ پشتیوانی لە خەبات و تێکۆشانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بە شێوەی جۆراوجۆر و بەردەوام چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە دەبەن.
قارەمانانی دێموکرات، لە شارەدێی پەسوێ سەر بە شاری پیرانشار، بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی پشتیوانیی خۆیان لە هێزی پێشمەرگە دەربڕی.
لەو چالاکییانەدا بە دروشمی وەک: "ڕاسان وەدیهێنەری ئامانجەکانی کۆماری کوردستانە، سڵاو لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بژی ڕاسان"، وەفاداریی خۆیان بە حیزبی دێموکرات دووپات کردەوە.