نەئدامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شار و گوندەکانی "مەهاباد، تەنگیسەر و سنە" بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ٧٦ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران چالاکی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.
لە گوندەکانی "گابازەڵە و کێچ ئاوا"ی سەر بە شاروێرانی "مەهاباد"، گوندی "بڵوانئاوا"ی شاری "سنە" و "تەنگیسەر" ڕۆڵەکانی دێموکرات بە بڵاوکردنەوەی "ئاڵا و لۆگۆی حیزبی دێموکرات و هێزی پێشمەرگەی کوردستان و تراکت و پۆستێری تایبەت" سەرەڕای پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ حیزبی دێموکرات پیرۆزبایی ٢٥ی گەلاوێژیان کردووە.