ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە بەرەبەری ساڵڕۆژی تێرۆری دوکتور "سادق شەرەفکەندی" و هاوڕێیانی؛ لە شاری "بانە" بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.
ڕۆڵەکانی دێموکرات لەنێو شاری "بانە" بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێری تایبەت بەم ڕۆژە پەیمانیان لەگەڵ شەهیدانی حیزب و گەلەکەیان نوێ کردووەتەوە.
ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بەرێوەبردنی چالاکییەکانیان بەبۆنەی ٢٦ی خەرمانان، ساڵڕۆژی تێرۆری شەهید دوکتور "سادق شەرەفکەندی" و هاوڕێیانی لە ڕێستوورانی میکۆنووس، جینایەتەکانی ڕێژیمی ئێران مەحکووم دەکەن.