کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە کوردستان چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو

11:48 - 17 خەرمانان 2721

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری "شنۆ" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و بۆ جارێکی دیکە پشتیوانیی خۆیان لە حیزبی دێموکرات دەربڕی.

ڕۆڵەکانی دێموکرات لە فەلەکەی "سینگانـ"ـی شاری "شنۆ" بە بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان پەیمانیان لەگاڵ ڕێبازی شەهیدان و شەهیدی نوێی گەلەکەمان شەهید "عوسمان مستەفا پوور" نوێ کردەوە.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بە درووشمی "سڵاو لە شەهیدان، سڵاو لە شەهید عوسمان مستەفاپوور و سەرکەوێ ڕاسان" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە و ئامادەبوونی خۆیان بۆ هەر چەشنە ئەرکی حیزبی ڕاگەیاندووە.