کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە کوردستان چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو

12:29 - 21 خەرمانان 2721

ئەندامان و تێکۆشەرانی حیزبی دێموکرات لە شاری "شنۆ" بەبۆنەی ٢٦ی خەرمانان ساڵڕۆژی شەهیدبوونی دوکتور "سادق شەڕەفکەندی" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

ڕۆڵەکانی دێموکرات لە گوندەکانی "نەڵیوان، قەزەناوێ، نەرزیوێ و قوڕوشاوێ" و هەروەها گەڕەکی "سەیداوێـ"ـی شنۆ بە بڵاوکردنەوەی تراکتی تایبەت بە ٢٦ی خەرمانان و وێنەی شەهیدی نوێی گەلەکەمان شەهید "عوسمان مستەفا پوور" پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدانی حیزب و گەلەکەمان نوێ کردووەتەوە.

ئەندامان و تێکوشەرانی حێزب لە شاری "شنۆ" بەڵێنیان داوە و پەیمانیان نوێ کردووەتەوە هەتا سەرکەوتن دەست لە خەبات هەڵناگرن و پشتیوانیی ئامانجەکانی حیزبی دێموکرات بۆ گەلەکەیانن.

هەروەها لە شاری "سەقز" ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات  بەبۆنەی ٢٦ی خەرمانان لە گوندی "گەورە قەڵا" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

هەر لەو پێوەندییەوە پێشمەرگەکانی شار لە گوندی "مێراو"ی سنە وێڕای بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی بەبۆنەی ٢٦ی خەرمانان؛ هێرشی ڕێژیمی ئێرانیان بۆ سەر کوردستان مەحکووم کردووە و هۆشدارییان بە ڕێژیم داوە، ئێمە لەنێوخۆ ئامادەی بڕیارین بۆ وڵامدانەی سپای تێرۆریستی پاسداران.