کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە سەقز چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو

10:52 - 4 رەزبەر 2721

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٣ی ڕەزبەر، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری "سەقز"، بەبۆنەی ٢٥ی سپتامبر ساڵڕۆژی ڕێفراندۆمی مێژوویی کوردستانی باشوور، چالاکی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ڕۆڵەکانی دێموکرات لە شاری "سەقز" ئاڵای کوردستانیان هەڵ کرد و وێڕای یادکردنەوەی ڕێفراندۆمی کوردستانی باشوور، پشتیوانیی خۆیان لە حیزبی دێموکرات دربڕی.

ئەو شوێنانەی کە چالاکیی تەبلیغییان لێ بەڕێوە براوە بریتین لە: "بەرزاییەکانی قەوخ و پارکی لالە".

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری "سەقز" بۆ جارێکی دیکە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان پەیمانیان نوێ کردەوە و ئامادەیی خۆیان بۆ بەڕێوەبردنی هەر جۆرە ئەرکێکی حیزبی ڕاگەیاند.