
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە سنە بۆ پشتیوانی لە حیزب و بەرزڕاگرتنی یاد و ناوی شەهیدانی گەلەکەمان چالاکی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
ئەو شوێنانەی کە چالاکیی تەبلیغییان لێ بەڕێوە چووە بریتین لە: "بلواری کوردستان، قەتارچیان، گەڕەکی نەمەکی، ئاغا زەمان، بەهاران و ویلا شار".
لەو چالاکییەدا بە نووسینی دروشمی تایبەت وەک: "قاسملوو ڕێگات درێژەی هەیە، بژ دێموکرات و سەرکەوێ ڕاسان" پشتیوانیی خۆیان لە حیزبی دێموکرات دووپات کردەوە.
هەروەها ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات ئامادەیی خۆیان بۆ بەڕێوەبردنی هەرجۆرە ئەرکێکی حیزب ڕاگەیاندووە.