ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە گوندی "بڵەسەن" سەر بە شاری بانە بۆ پشتیوانی لە هێزی پێشمەرگە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
لەو چالاکییەدا ئاڵای کوردستانیان لەسەر کێوەکانی هەڵکەوتوو لەو گوندە هەڵ کردووە.
هاوکات لە پشت گوندی "مەرزێلان، سارکێ، سەر کانیی محەممەد ئاڵی و کێوی گاکڕ" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.
قارەمانانی دێموکرات لە شار و گوندەکانی کوردستان، بەردەوام وەفاداریی خۆیان بەرامبەر بە ڕێبازی شەهیدان دەردەبڕن و بەم کارەیان ڕێژیمی ئێرانیان وەلەرزە خستووە.