کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە کوردستان چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو

12:06 - 1 جۆزەردان 2722

ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە درێژەی کار و چالاکییەکانی خۆیان بە هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان لە گوندی ''تەنگیسەر''ی سنە و نووسینی دروشم لە کوێستانی ''سپی سەنگـ''ـی مەهاباد، خۆشەویستیی خۆیان بۆ حیزب و گەل دووپات کردەوە.

تێکۆشەرانی دێموکرات لە گوندی تەنگیسەر بە هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان وەفاداریی خۆیان بە کوردستان نیشان داوە و پشتیوانیی خۆیان بە حیزبی دێموکرات کە ئاڵاهەگری خەباتی میللی- دێموکراتیکی گەلی کوردە بۆ جاریکی دیکە دووپات کردەوە.

هەروەها ئەندامانی دڵسۆزی حیزب لە کوێستانی ''سپی سەنگ و لمونج'' بە نووسینی دروشمی حیزبی ئەمەگناسی و خۆشەویستیی خۆیان بە حیزبی دێموکرات و ڕێبازی شەهیدان نیشان داوە و بە دوژمانی کوردیان سەلماند کە تا گەیشتن بە ئامانجەکانیان لە خەبات بەردەوامن.