ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٦ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی ئەندامانی نهێنیی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی "ئاڵەشینی بۆکان" بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.
ئەندامانی نهێنیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەو چالاکییەدا، سەردانی مەزاری شەهیدانیان لە گۆڕستانی "ڕەحیم خان" کردووە و هەر لەوێوە پەیمانیان لەگەڵ شەهیدانی کوردستان بە تایبەت شەهیدانی نوێی گەلەکەمان، شەهیدان" سمکۆ مەحمەڵ، سۆهراب خەدیریپوور، هادی شێخە و ئەیووب سوڵتانی" نوێ کردووەتەوە.
ئەندامانی نهێنیی حیزبی دێموکرات پەیمانیان نوێ کردووەتەوە کە هەتا وەدیهێنانی ئامانجی شەهیدان درێژەدەری ئەو ڕێبازە دەبن.