کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە کوردستان چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو

11:49 - 28 پووشپەڕ 2721

تەشکیلاتی نهێنیی شاری "بۆکان" بۆ پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

تەشکیلاتی نهێنیی شاری بۆکان جارێکی دیکە پەیمانیان لەگەڵ حیزبی دێموکرات نوێ کردەوە و بەم بۆنەوە لە زۆربەی شوێنەکانی ئەو شارە بە بڵاوکردنەوەی تراکت پشتیوانیی خۆیان لە حیزبی دێموکرات دەربڕی.

ئەو شوێنانەی چالاکییان لێ بەڕێوە چووە بریتین لە: "پارکی ساحلی و کۆڵانەکانی دەوروبەری پارکی ساحلی، شەقامی ئەبووزەر، شەقامی بەساڵاچوان و هه‌روەها لەسەر پردی کۆسە و شوێنی یاریی منداڵان و شوێنی ورەزشیی ژنان دەوروبەری هۆڵی وەرزشیی کەوسەر".

زۆربەی تراکتەکان ڕادەستی بنەماڵەکان و منداڵان کراون.