کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە کوردستان چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو

13:25 - 13 گەلاوێژ 2721

لە بەرەبەری ٢٥ی "گەلاویژ" ٧٦ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شار و گوندەکانی "میاندوئاو و بۆکان" سەر بە پارێزگای "ورمێ" چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

لە شاری "میاندوئاو" ئەو شوێنانەی چالاکییان لێ بەڕێوە چووە بریتین لە "تێرمیناڵی میاندوئاو، بڵواری وەلیعەسر، جادەی بۆکان میاندوئاو، گوندەکانی سەوڵی‌تەپە، عەسکەرئاباد، برایم‌ئاباد، حاجی‌ئاباد، قورمیش، کانی‌سەیران، کوڵ تەپە، قولەر، ئەشکەوتان، کانی‌شقاقان، ناچیت، ئوچتەپە و داشبەند".

هەروەها لە شاری "بۆکان" ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە کێوی "تەرەغە و گوندەکانی ناوچەی میرقاز، جادەی بورهان و نێو شاری بۆکان" بە بڵاوکردنەوەی لۆگۆی حیزبی دێموکرات و وێنەی ڕێبەرانی شەهید و نووسینی درووشمی سەرکەوی ڕاسان چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە و لەو جەولە سیاسی و نیزامییەدا قسەیان بۆ خەڵک کردووە.