ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە گوندی "سۆفیان" سەر بە شاری شنۆ بۆ پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات و لە بەرەبەری چلەی شەهید "لوقمان مێهفەر" چالاکی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.
ئەو چالاکییە بەو درووشمانە بەڕێوە چوونە:"سەرکەوێ ڕاسان، ڕاسانەوە هەتا ئازادی، یادت هەرمان شەهید مێهفەر، یادت هەمیشە زیندوویە وانەبێژی ڕاسان، سەنگەرت ئاوەدان هاوڕێ".
شەهید "لوقمان مێهفەر" ئەندامی هەیئەتی ئیجرایی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە و لە ڕێکەوتی ٢١ خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی بەهۆی نەخۆشیی کۆرۆنا سەنگەری خەباتی بۆ هاوڕێیانی بەجێهێشت.