لاوانی دێموکرات لە چالاکییە تەبلیغییەکانیان بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان بەردەوامن و پەیمان لەگەڵ ئامانجەکانی کۆماری کوردستان نوێ دەکەنەوە کە هەتا سەر بە ئامانجەکانی پێشەوا وەفادارن.
لە "تەنگسیەر" لاوانی دێموکرات بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.
له "سه‌قز" به‌بۆنه‌ی ٢ی ڕێبه‌ندان ساڵڕۆژی دامه‌زرانی كۆماری كوردستانی له چالاكییه‌كانیان به‌رده‌وامن. ئه‌و شوێنانه‌ی كه چالاكیی ته‌بلیغی تێدا كراوه بریتین له: "مه‌یدانی هه‌ڵۆ، مه‌یدانی ته‌ئمین ئیجتماعی، لای مزگه‌وتی دێمهكالان و مزگه‌وتی دوو مناره، سێڕای مزگه‌وتی جامیعه، نێو بازاڕ، گه‌ڕه‌ک و شه‌قامه‌كانی سه‌رچه‌م، ، ته‌په‌ی ساڵحاوا، شه‌هره‌کی فه‌رهه‌نگیان، نه‌شمیلان، كوشتارگای قه‌دیم، شافێعی، ده‌ورووبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ته‌ئمین ئیجتماعی، ڕوودهكی و بلواری حافز بەبۆنەی ٧٥ـەمین ساڵیادی دامەرزانی کۆماری کوردستان چالاکیی تەبلیغی لە شاری سەقز بەڕێوە چووه.
هەروەها ئەم چالاکییە بە شێوازی تراکت، دیوارنووسی، بڵاوکردنەوەی تراکت لە ماڵەکان، چەسپاندی تراکتەکان بە دیواری شار لە گەڕەکەکانی تازەئاوا، حەماڵ ئاوای سەروو، حەماڵ ئاوای وەسەت، ، شارۆچکەی زاگرۆس، شارۆچکەی موکریان، شەقامی حەمامی سەعدی، عەباساوا، شەهرەکی کوردستان، شەهرەکی زاگرۆس، تازاوا، بلواری شافعی و پشت ئیدارەی ڕا، بلواری وەحدەت، بەردبران، جووتیاران، قەرچی ئاوا، پشت کلانتەریی۱۲، ئەماکن، قەڵاکۆنی ١٣ و گوندەکانی "ئاخکەند، مەرەخووز، یازیبڵاغی "
ئەندامان و لايەنگرانى حيزبى ديموكرات له شارى "بۆكان" به گەشت و گەڕان به ئاڵای كوردستان و وێنەی پێشەوا چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.
لە "پیرانشار" قارەمانی دێموکرات بە شێوەیەکی بەرین لە چالاکییە تەبلیغییەکان بەردەوامن و ٢ی ڕێبەندان پیرۆز ڕادەگرن.
لە "مەریوان" ڕێبورانی دێموکرات بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە چالاکییەکان بەردەوامن.
لە "ڕوانسەر" بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە چووە.
لە "مەهاباد" ئەویندارانی دێموکرات بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە چالاکییە تەبلیغییەکان بەردەوامن.
لە "نەغەدە" لە درێژەی کار‌و چالاکییەکان لە گوندی "خەلیفەلیان" چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو.