کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە کوردستان ڕۆژانە نان قوربانی دەگرێت

13:45 - 12 خەرمانان 2720

٤ کاسبکاری کوردی خەڵکی "سەردەشت" و "پیرانشار" بە تەقەی هێزە بەناو ئینتزامییەکانی ڕێژیم کوژران.

شەوی سێشەممە ١١ی خەرمانان، کاسبکارێکی کورد بە ناوی "جەلال خزری" خەڵکی گوندی "زێوە" سەر بە پیرانشار بە تەقەی ڕاستەخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم کوژرا.

هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی خەرمانان، کاسبکارێکی دیکە بە ناوی "زانست حەسەن نژاد" ٢٥ ساڵە، خاوەن بنەماڵەیەکی ٧ کەسی و خەڵکی سەردەشت لە سنووری "قەڵاتەڕەش" بەهۆی تەقەی هێزەکانی ڕێژیم گیانی لەدەست دا.

هەر لە درێژەی کوژرانی کاسبکارانی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم، ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی خەرمانان، دوو کاسبکاری دیکە بە ناوەکانی "سرووش مەلکاری" و "زانکۆ ئەحمەدی" خەڵکی سەردەشت گیانیان لەدەست دا.