کۆمەڵێک لە کەسانی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر لە شاری وان سەر بە کوردستانی باکوور، یارمەتییان بۆ بنەماڵە هەژار و کەمداهاتەکان کۆ کردەوە.
ڕێکەوتی ٢٢ی بانەمەڕ، کۆمەڵێک لە نیشتمانپەروەران لە کوردستانی باکوور، یارمەتییان بۆ ٧٧ بنەماڵەی هەژار کۆ کردووەتەوە و ڕادەستیان کردوون.
هەر لە شاری وان پارەیان بۆ بنەماڵە کەمداهەتەکان کۆ کردووەتەوە.
لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتیش دوای ئەوەیکە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاو بووەوە، خەڵکی دڵسۆز و نیشمانپەروەران یارمەتییان بۆ بنەماڵە هەژارەکان کۆ کردەوە و ڕادەستیان کردن.