کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە کۆبوونەوەی شورای شاری "بانە" شەڕە قەندان دروست بوو

11:32 - 7 خەزەڵوەر 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی خەزەڵوەر لە کۆبوونەوەیەکدا کە نوێنەری فەرماندار، حیراسەتی شارەداری و ٧ ئەندامی دیکەی شورای شاری "بانە" تێیدا بەشدار بوون یەکێک لە ئەندامانی شورای ئەو شارە قەندانێکی شووشەی بە "دڵنیا شەریفی" داداوە.

"دڵنیا شەریفی" کە یەکێک لە ئەندامانی ئەو شورایە بێهۆش دەبێت.

دواتر شەڕەکە قووڵتر بووەتەوە کە لە ئاکامدا هێزە ئەمنییەتییەکان هاتوونەتە شوێنەکە و کۆتاییان بەو شەڕە هێناوە.

ئەو شەڕ و ناکۆکییەی ئەندامانی شورا ماوەیەکە درێژەی هەیە و هەتا ئێستا ئەو کێشەیە یەکلا نەبوونەتەوە.

چەند مانگ پێشتریش ئەندامانی شورای شاری "بانە" یەکتریان بە گەندەڵی تاوانبار کردبوو.