کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە کۆبوونەوەی ڕۆژی جیهانیی کرێکار لە تاراندا دەیان کەس دەسبەسەر کران

18:19 - 11 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی کرێکار، لە کۆبوونەوەیەکدا لە تاران، دەیان کەس لە چالاکانی کرێکاری، فەرهەنگی و خوێندکاری دەسبەسەر کران.

ڕۆژی چوارشەممە، ١١ی بانەمەڕ، هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی کرێکار، کۆمەڵێک لە کرێکاران لە بەردەم مەجلیسی ڕێژیمدا کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان گرت و درووشمیان دا.

ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە ئەم کۆبوونەوانە دژکردەوەی ڕێژیمی لێ کەوتووەتەوە و دەیان کەس دەسبەسەر کراون.

لە ئێستادا دۆخی ئابووریی خەڵکی ئێران بەگشتی و دۆخی کرێکاران بەتایبەتی، قەیراناوییە و هەژاری و بێکاری و گرانی گوشارێکی زۆری بۆ هاووڵاتییان هێناوە.