ڕۆژی یەکشەممە ٧ی سەرماوەز لە شاری هەولێر و به بهشداریی دهیان ئهدیب، نووسهر، شاعیر، هونەرمەند و یهكیەتیى نووسهرانی كورد و بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، یادی نووسهر و شاعیری ناودار "جهلال مهلەكشا" لە هۆڵی پێشەوا بهرز ڕاگیرا.
ئەو ڕێوڕەسمە بۆ ساڵیادی کۆچی دوایی جەلال مەلەکشا بە چاوەدەێریی سەرۆکی حکوومەتی هەریمی کوردستان بەڕێوە چوو.
لەو ڕێورەسمەدا نووسەر و شاعیر و زمانزانانی ناوچە جیاوازەکانی کوردستان و بەرپرسانی حکوومەتی هەرێم و کەسوکاری جەلال مەلەکشا بەشدار بوون و لەسەر کەسایەتی و ڕۆڵی مەلەکشا و لە بواری ئەدەبی مەلەکشا وتاریان دا.
لەو ڕێورەسمەدا سێ کتێبی تازەى جەلال مەلەکشا بڵاو کرانەوە کە ئەوانیش بریتی بوون لە:
یەکەم: زڕەی زنجیری وشە دیلەکان ـ کۆی بەرهەمە شێعرییەکانی جەلالی مەلەکشا
دووەم: گوێژەڵ ـ چیرۆک، نووسینی مەحموود دەوڵەت ئابادی و وەرگێڕانی جەلالی مەلەکشا
سێیەم: جەلال مەلەکشا لە ئەدەبی کوردیدا ـ لێکۆڵینەوە بە پێنووسی کۆمەڵێک نووسەر
''عەدنان بەرزنجی'' لێکۆڵەری بواری ئەدەب و زمانی کوردی لەوبارەوە وتی: "جەلال مەلەکشا بەرهەمی زۆری بە زمانی کوردی و فارسی لێ بەجێ ماوە کە هەوڵ دەدرێت چاپ و بڵاو بکرێنەوە".
جەلال مەلەكشا كە هەر لە سەردەمی دەسەڵاتی پەهلەوی بەهۆی بیری ئازادیخوازی ماوەیەک لە زینداندا بوو، لە سەردەمی ڕاپەڕین و پاش هاتنەسەركاری ڕێژیمی ئیسلامیش بە شێعری شۆڕشگێڕانە و حەماسی بۆ خۆڕاگریی خەڵكی كوردستان بەرامبەر بە ڕێژیمی ئیسلامی ناو و ناوبانگی دەر كرد و شێعرەكانی بۆ خەبات و بۆ پێشمەرگە وێردی زمانی خەڵک بوو.
جەلال مەلەكشا بەهۆی شارەزایی لە ئەدەبیاتی كوردی و فارسیدا ئەندامی كانوونی نووسەرانی ئێران بوو. ئەو كە تەواوی تەمەنی لەژێر گوشارەكانی ڕێژیم و لە دۆخێكی سەختدا تێپەڕ كرد، قەت ورەی بەر نەدا و بەهۆی ئازادیخوازی و نووسینەكانیەوە خۆشەویستی هەموو خەڵكی كوردستان بوو.
ڕێکەوتی ١٠ی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی، مامۆستا "جەلال مەلەکشا" شاعیر، نووسەر و وەرگێڕی بەتوانا و قەڵەم ڕەنگینی کورد لە دوای ژیانێکی سەربەرزانە، بە ڕووسوورییەوە لە تەمەنی ٦٩ ساڵیدا ماڵاوایی لە گەل و نیشتمانەکەی کرد.