کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە "کەرکووک" هێرش کرایە سەر نووسینگەی جێگری دووهەمی سەرۆکی پارلمانی عێراق

17:05 - 30 بەفرانبار 2721

نووسینگەی "شاخەوان عەبدوڵڵا" جێگری دووهەمی سەرۆکی پارلمانی عێراق لە پارێزگای "کەرکووک" بە نارنجۆکی هێرشی کرایە سەر، بەڵام زیانی بەدواوە نەبووە.

"موقتەدا سەدر" ڕێبەری ڕەوتی سەدر دژکردەوەی بەو هێرشە پیشان داوە. ناوبراو وتوویەتی توندوتیژییەکانی هەندێک لایەنی ناڕازی بە ئاکامی هەڵبژاردنەکانی پارلمانیی عێراق لەگەڵ عەقڵ و یاسا یەک ناگرێتەوە.

ناوبراو جەختی کردووەتەوە "دەبێ بەخێرایی پێش بە هەڵسوکەوتی دوژمنکارانەی ئەو گرووپە و ئاژاوەگێڕانە بهێنین.

لە دوای هێرشەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو بۆ سەر نووسینگەی سیاسییەکان، خەڵکی مەدەنی و هێزە ئەمنییەتییەکان شورای وەزیرانی ئەمنییەتیی نەتەوەیی عێراق دانیشتنێکی بە سەرۆکایەتیی "مستەفا ئەلکازمی" سەرۆکوەزیری ئەو وڵاتە بەڕێوە برد.

لەو دانیشتنەدا باس لەوە کراوە کە ئامانجی هێرشی تێرۆریستەکان لە بەغدا تێکدانی ئارامی و ئاشتی و ئەمنییەتیی کۆمەڵگایە و هەوڵی توند دژی ئەو گرووپانە دەگرینە بەر.