لە شاری ''کەلارئاباد''ی پارێزگای گیلان، قارەمانانی دێموکرات بە هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
ئەندامان و لایەنگرانی دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گۆڕەپانی سەرەکیی شاری ''کەلارئاباد''ی پارێزگای گیلان، ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان هەڵ کرد و هەست و سۆزی خۆیان بەرامبەر بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەربڕی.
هەروەها تێکۆشەرانی دێموکرات لەو چالاکییەدا، ڕێز و وەفای خۆیان بەنیسبەت بنەماڵەی سربەرزی شەهیدانی حیزبی دێموکرات نیشان دا.