بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ساڵوەگەڕی شەهیدانی ڤییەن لە کەمپی دێگەڵە ڕێوڕەسمێکی بە شکۆ بۆ ڕێزگرتن لە یادی ئەو شەهیدانە بەڕێوە چوو.
سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" و ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێ کرد.
دواتر پەیامی ڕێبەریی حیزب لەلایەن مەلا "قاسم کەڵەشی" ئەندامی ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکرات پێشکەش کرا.
پاشان سروودێک بە ناوی "قاسملووی شەهید" لەلایەن هونەرمەندی پێشمەرگە "غوڵام فاتحی" پێشکەش کرا.
دواتر پەخشانێک بە ناوی "پووشپەڕ کە دێ" لەلایەن "ناسێح خاکی" پێشکەش بە بەشداربووانی ڕێوڕەسمەکە کرا.
لە بەشێکی دیکەی بەرنامەکەدا پەیامی یەکێتییەکانی لاوان و ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران و خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان لەلایەن "سۆران چووپانی" خوێندرایەوە.
پاشان سروودێک بە ناوی "دوکتوری زانا" لەلایەن منداڵانی ناوەندی نێرگزەوە پێشکەش کرا.
لە بەشیکی دیکەدا شێعرێک لەلایەن "زانیار یوسفزادە" پێشکەش بە بەشدارانی ڕێوڕەسمەکە کرا.
ڕێوڕەسمەکە بە دووپاتکردنەوەی بەڵێنیی وەفاداری بە ڕێبازی شەهیدانی ڤییەن کۆتایی پێ هات.