کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە گوندی "حەسەن ئاوڵه"ی مەریوان ژمارەیەک دار بڕدراون

12:52 - 17 بانەمەڕ 2722

تێکدان و بڕینی داری دارستانەکان لە مەریوان درێژەی هەیە و ئەم جارە بە شێوەیەکی بەربڵاوتر بە تایبەتی لە دەورووبەری "حەسەن ئاوڵه" دەست بە بڕینی دارستانەکان کراوە.

هاووڵاتییان باس لەوە دەکەن کەسانی هەلپەرەست و سەر بە ڕێژیم دەست لە داربڕین هەڵناگرن و درێژە بە کاولکاریی دارستانەکان دەدەن.

بەپێی زانیارییەکان دوو کەسی سەر بە ڕێژیمی ئێران بە ناوەکانی "ح. ی و ن.ی" بە پشتیوانیی بنکەکانی سپای پاسداران ژمارەیەک داریان لە گوندی "حەسەن ئاوڵه" بڕیوە و ڕادەستی کەسانێکی دیکەیان کردووە.

ڕێژیم بە گشتی و سپای پاسداران و دەستوپەیوەندییەکانیان بەتایبەتی، ڕاستەوخۆ لە بڕینی ئەم داربەڕووانەدا دەستیان هەیە. هەرچەند ڕێژیم خەڵک تاوانبار دەکات، بەڵام خەڵکی ئاسایی لە وەها شوێنێکی بەرچاودا، دەست بۆ وەها کارێک نابەن".

شوناسی سەرجەم ئەو کەسانە لەلایەن ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" پارێزاوە و لە ئەگەری درێژەدان بەو کارە ناویان بە فەرمی بڵاو دەکرێتەوە.