هاووڵاتییان لە گوندی "شنۆزەنگـ"ـی شاری پیرانشار سەر بە پارێزگای ورمێ بە دروشمی "ئەم نیشتمانە بە باڵای زاگرۆسەوە جوانە" لە کێوەکانی دەوروبەری گوند، دەنکە بەڕوویان چاند.
زاگرۆس چەندین ساڵە بەهۆی هەڵاواردن، هەوڵی کەسانی هەلپەرست، کاولکردنی بەربڵاو و سیستماتیک لەلایەن ڕێژیمەوە و دەیان کرداری کاولکارانەی تر، هەڕەشەی جیددیی لەسەرە.
بەو هۆیەوە ڕێکخراوە ژینگەییەکان و شاخەوانەکان بە هاوکاریی هاووڵاتییان لە دەشت و کێوەکانی کوردستان بۆ قەرەبووکردنەوەی بەشێک لەم کاولکارییانە بەردەوام چالاکیی ژینگەیی بەڕێوە دەبەن.