
ڕۆژی سێشەممە ١٣ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گوندی "میراوێ" سەر بە شاری "شنۆ"، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
ئەندامانی حیزب لەو چالاکییەدا و لەسەر دیواری ماڵەکانی گوندی "میراوێ" دروشمی "شەهید ئاکام ڕێگات درێژەی هەیە" و "ڕاسان بەردەوامە"، نووسییەوە.
ئەندامان و لایەنگرانی حیزب بە نیشانەی پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات و دەربڕینی خۆشەویستی بۆ ئەو حیزبە، بەردەوام چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە دەبەن.