
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە گوندی "میراوێـ"ـی شنۆ بۆ پشتیوانی لە حیزب و درێژەپێدانی ڕێگای شەهیدان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
ڕۆڵەکانی دێموکرات بە نووسینی دروشمی: "قاسملوو ڕێگات درێژەی هەیە، سەرکەوێ ڕاسان و بژی حدکا" بۆ جارێکی دیکە لەگەڵ حیزب و گەلەکەیان پەیمانیان نوێ کردەوە.
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بەردەوام ئامادەیی خۆیان بۆ پشتیوانی لە حیزب و بەجێهێنانی ئەرکی حیزبی دووپات دەکەنەوە.