
ڕۆژی ڕابردوو ڕێکەوتی ٢٠ی ڕەشەمە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ساڵی نوێ لە گوندی "میراوێـ"ـی شاری شنۆ و گوندی "بڵەسەنـ"ـی بانە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.
ڕۆڵەکانی دێموکرات لە گوندی میراوێ بە دروشمی وەک: "نەورۆز لە ڕاسانییان پیرۆز، ڕاسان بەردەوامە و بژی حیزبی دێموکرات" پێشوازییان لە نەورۆزی کوردەواری کردووە.
هەروەها ئەندامان و لایەنگرانی تێکۆشەری دێموکرات لە گوندی "بڵەسەن" بە نووسینی دروشمی " نەورۆز دەکەینە هێمای یەکبوونی نەتەوەیی، نەورۆز نوینگەی ڕاسان و ڕابوونە، نەورۆز نوێبوونەوەیە لە هەموو بوارێکەوە، لەم نەورۆزەدا چاوگی ئاگر گەشاوەتر بە گژ ستەم و بێدادیدا دەکەین و ئاگری نەورۆز دەکەینە چەقڵی چاوی دوژمنان" چالاکییان بەڕێوە بردووە.