کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە گوندی "ناز ناز" ڕێژیم پێشی بە نوێژی جێژنە گرتووە

12:23 - 23 بانەمەڕ 2721

بەپێی زانیارییەکانی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" هێزەکانی ڕێژیم لە گوندی "ناز ناز" سەر بە ناوچەی دۆڵێی ورمێ؛ ڕێگایان بە خەڵک نەداوە نوێژی جێژنی ڕەمەزان کە مزگەوت بەڕێوە ببەن.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری "کوردستان میدیا" ماوەی حەوتوویەکە ژمارەیەک لە هێزەکانی ڕێژیم پێکهاتوو لە هێزەکانی سپا و ئیتلاعاتی ڕێژیم لە گوندی "ناز ناز" جێگیر بوونە و کەشێکی ئەمنییەتییان بە سەر ئەو گوندەدا زاڵ کردووە.

دوای ئەوەیکە هێزەکانی ڕێژیم ئیزنییان بە خەڵک نەداوە کە نوێژی جێژن لە مزگەوت بەڕێوە ببەن خەڵک لە سەربانی ماڵێک کە ڕووبەڕووی ئەو مزگەتە بووە نوێژی  جێژنی پیرۆزی ڕەمەزانیان بەجێ هێناوە.