ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شارەدێی "نێ" سەر بە "مەریوان" لەگەڵ ڕێبازی دوکتور "قاسملوو" پەیمانی وەفادارییان نوێ کردەوە.
تێکۆشەرانی دێموکرات لە شارەدێی "نێـ"ـی هەمیشەی دێموکراتەوە بە نووسینی دروشم و نووسراوەی حیزبی سەلماندیان کە "قاسملوو لە ڕێبازیدا زیندووە".
لەو چالاکییەدا بە دروشمی "ڕێگای دوکتور قاسملوو درێژەی هەیە"، هەتا دوا دڵۆپەی خوێنمان درێژەدەری ڕێگای پێشەوا قازی محەممەد، دوکتور قاسملوو، دوکتور شەرەفکەندین" ئەمەگداریی خۆیان بە ڕێبازی دوکتور "قاسملوو" نیشان دا.
ئەم چالاکیانە لەکاتێکدا بووە کە هێزێکی زۆری ئیتلاعات مۆڵ درابوون و دۆخی شارەدێی "نێـ"ـیان میلیتاریزە کردبوو.