ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٢ـی پووشپەڕ ساڵوەگەڕی تێرۆری ڕێبەری هەمیشە زیندووی کورد دوکتور "عەبدولڕەحمانی قاسملوو" لە گوندی "یازیبڵاخی" ناوچەی سەقز چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لەو چالاکییەدا ناوی "قاسملوو"یان بە گەورەیی لەسەر پارچەیەک نووسیوە و لە پەنجەرەی دێهیاریی گوندی "یازیبڵاخی" هەڵواسیوە.
ئەو چالاکییەی ئەندامانی حیزب لەکاتێکدا بەڕێوە چووە کە جاش و سیخوڕەکانی ڕێژیم بە بەردەوامی چاوەدێری ناوچەکە دەکەن کە هیچ چالاکییەک بەڕێوە نەچێت.
چالاکیی ئەندامانی حیزب لەو گوندە بووەتە هۆی تووڕەبوونی جاشەکان و خۆشحاڵی خەڵکی گوند و ناوچەکە بە گشتی.
هەر بەو بۆنەوە لاوانی نیشتمانپەروەر و گەلدۆستی ناوچەکە هۆشدارییان بە جاشەکان داوە کە واز لە ناپاکی دەرحەق بە میللەتی کورد بێنن و بگەڕێنەوە ڕیزی گەل.
هەروەها لە "خوزستان" ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕچالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.