کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ٢٦ی خەرماناندا کوردستان بە وێنەی دوکتور "شەرەفکەندی" ڕازێندرایەوە

12:52 - 27 خەرمانان 2720

لە درێژەی کار و چالاکیی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە "قوروە"،"پیرانشار"، "شوێشە"، "نێ"، "شنۆ" و ناوچەی "کەڵاتەرزان" تراکت و پۆستێری تایبەت بە ٢٦ی خەرمانانیان بڵاو کرایەوە.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری "قوروە" بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی و بڵاوکردنەوەی وێنەی شەهیدانی میکۆنووس سەلماندیان درێژەدەری ڕێبازی دوکتور "شەرەفکەندی" و هاوڕێیانیانن.

پێشمەرگەکانی شار لە "نێ" بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێری پەیوەندیدار بە ٢٦ی خەرمانان ئەمەگناسیی خۆیان بە ڕێبازی شەهیدان دووپات کردەوە و کۆڵانەکانی "نێـ"ـیان بە وێنەی شەهیدانی "میکۆنووس" ڕازاندەوە.

هەروەها لە لە "پیرانشار" ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە  گەڕەکەکانی: "مزگەوتی حەزرەتی ئیسماعیل، قوتابخانەی کارودانیش، شەقامی بێعسەت و سەردەشت"  بە نووسینی درووشمەکانی پێوەندیدار بە ٢٨ـەمین ساڵڤەگەڕی تێرۆرکرانی دوکتور "شەرەفکەندی"و هاورێیانی ، تێرۆریزمی ڕێژیمی ئێرانیان مەحکووم کرد و یادی شەهیدانی "میکۆنووسـ"ـیان بەرز ڕاگرت.

پێشمەرگەکانی شار بەبۆنەی ٢٦ خەرمانان ساڵیادی شەهیدانی "میکونووس" لە شاری "شوێشە" و ناوچەی "کەڵاتەرزان" سەر بە شاری سنە ئێوارەی ٢٦ خەرمانان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەو شوێنانەی چالاکیی تەبلیغی تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە:  "نێو شاری شوێشە، بلواری دوکتور قاسملوو، دەوروبەری شارەداریی قەدیم، کۆڵانەکانی نێو شار وهەروەها رێگای هاتوچۆی ئاواییەکانی "کەرگینە، بزان، تازاوای خەسرەوئاوا، ڕەشنەش، کەڵاتێ، دانیکەش و دادانەی کەمانگەر".

لە شنۆ لە گوندی "ئاسناوێ" تێکۆشەرانی دێموکرات تراکت و پۆستێری تایبەت بە ٢٦ی خەرمانیان بڵاو کردەوە.