کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ئیلام چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە چوو

11:09 - 20 خاکەلێوه 2720

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری ئیلام بۆ پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لەو چالاکییەدا لە کێوی "شەلەم" ئاڵای کوردستانیان لەسەر بەرزاییەکانی ئەو کێوە نەخشاندووە.

هەروەها تێکۆشەرانی دێموکرات لەو چالاکییەدا ئامادەیی خۆیان بە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی حیزب ڕاگەیاند.

لە ماوەی ڕابردوودا ئەندامی حیزبی دێموکرات بە شێوەیەکی بەرین لە شار و گوندەکانی کوردستان چالاکیی تەبلیغییان بۆ پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات بەڕێوە بردووە.