کوردستان میدیا: لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا پارێزگای کرماشان شاهێدی ٥٥١١ بوومەلەرزە بووە.
بەرپرسی تۆڕی بوومەلەرزەنیگاری پارێزگای کرماشان ڕایگەیاندووە: لە ڕێکەوتی ٢١ی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردووەوە کە کارەساتە دڵتەزێنەکەی سەرپێڵی لێکەوتەوە تاکوو ٢١ی خەزەڵوەری ئەمساڵ کە یەک ساڵی تێپەڕاندووە، ٥٥١١ بوومەلەرزە بە گوژمەی جۆراوجۆر ڕوویان داوە.
بەوتەی فەرهاد فرووزی زۆربەی ئەم بوومەلەرزانە، پاشلەرزەکانی بوومەلەرزەی ئزگڵە بوون کە لە دەورووبەری تازاوا ڕوویان داوە و ٥ حاڵەتیان لە سەرووی ٥ ڕیشتێرەوە بوون، ١٠٧ حاڵەتیان لە نێوان ٤ بۆ ٥ ڕیشتێر، ٦٣٩ حاڵەت لە نێوان ٣ بۆ ٤ ڕیشتێر و ٤٧٥٤ پاشلەرزەی کەمتر لە ٣ ڕیشتێریش هەبووە.
وتوویشیەتی: ڕێژەی بوومەلەرزەکانی ئەمساڵی هەتاوی ٢٨١٥ حاڵەت بووە کە گەورەترینیان لە ٣١ی پووشپەڕ و ٤ی خەرمانان لە تازاوا ڕوویان دا کە بریتی بوو لە ٥/٩ ڕیشتێر.