کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە یەک مانگی ڕابردوودا ٢٤ کەس بە ڕووداوی هاتوچۆ لە پارێزگای ورمێ گیانیان لەدەست داوە

12:15 - 15 خاکەلێوه 2722

بەپێی ئاماری ناوەندە ئینتزامییەکانی ڕێژیمی ئێران لە کۆتاییەکانی مانگی ڕەشەمە تا ئێستا ٧٠٧ ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویان داوە و بەهۆی ئەو ڕووداوانەوە ٣٩١ کەس بریندار بوونه و ٢٤ کەسیش گیانیان لەدەست داوە.

زۆربەی ئەو کەسانەی کە تووشی ڕووداو بوونە، لاو و کەم تەمەن بوون. 

ڕێگاکانی ورمێ ـ مەهاباد، میاندواو ـ شاهین دێژ و ڕێگای بەند ـ زێوە زۆرترین ڕووداوی هاتوچۆی لە ماوەی سەفەرە نەورۆزییەکاندا لێی ڕوو داوە.

لە ڕێکەوتی ٢٥ی ڕەشەمە هەتا سێزەدەبەدەر ٦٦٣ کەس بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆ گیانیان لەدەست داوە.

جیا لە ڕێگاوبانەکانی ئێران کە هۆکارێکن بۆ گیان لەدەستدانی هاووڵاتییان، ناستاندرادبوونی ماشینەکان هۆکارێکی دیکەیه بۆ قوربانیبوونی خەڵک لە کاتی ڕووداوی هاتوچۆدا.

کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران ڕەخنە لە پیشەی ماشینسازیی ئێران دەگرن کە پیشەی ماشینسازیی لە ئێراندا هیچ ستاندارێکی نییە.

بەرهەمهێنانی ماشینی پراید لە ئێراندا ڕەخنەی تووندی لەسەرە و چەند جار بڕیار دراوە کە بەرهەمهێنانی ئەو ماشینە کە بە "ئەڕابەی مەرگ" وەسف دەکرێت؛ پێشی پێ بگیرێت