کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە یەکساڵدا نرخی خانوو ١١٢٪ گران بووە

12:09 - 10 جۆزەردان 2719

کوردستان میدیا: نرخی یەکەیەکی نیشتەجێبوون لە شارە گەورەکانی ئێراندا، بە ١٢ میلیۆن و ٦٧٠ هەزار تمەنە.

بەپێی ئامارە بڵاوکراوەکان، نرخی خانووبەرە و یەکەکانی نیشتەجێبوون بە ڕادەیەکی زۆر و بەرچاو بەرز بوونەتەوە، بەشێوەیەک مامەڵەکردن لە یەکەکانی نیشتەجێبوون بە نرخی مێترێک ١٢ میلیۆن و ٦٧٠ هەزار تمەنە، کە بە بەراورد لەگەڵ مانگی ڕابردوو ١٢.٥ لەسەد و بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوودا ١١٢ لەسەد گران بووە.

هەروەها کرێی خانوو لە شارە گەورەکاندا بە بەراوردکردن لەگەڵ مانگی ڕابردوودا، بە ڕێژەی ٢٢.٦ لەسەد و بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوودا بە ڕێژەی ١٩.٧ لەسەد بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینیوە.

بەرزبوونەوەی لە ڕادەبەدەری خانوو و یەکەکانی نیشتەجێبوون لە ئێراندا هاوکاتە لەگەڵ خراپتربوونی دۆخی ژیانی هاووڵاتییان.  هەواڵدەریی "خانەی میللەت"، کە  سەربە مەجلیسی ڕێژیمی ئێرانە، لە مانگی بانەمەڕدا لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە، کە لە ماوەی یەکساڵی ڕابردوودا هێڵی هەژاری لە ئێراندا، لە ۱۲ لەسەدەوە گەیشتووەتە ۵۰ لەسەد و نیوەی خەڵکی ئێران بەتەواوەتی لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین و پێوەری هێڵی هەژاری گەیشتووەتە ۶ میلیۆن تمەن، بەڵام بەو حاڵەشەوە ڕۆژبەڕۆژ بەهای پێداویستییەکانی ژیان و نرخی شتومەک لە بازاڕەکاندا، ڕوو لە هەڵکشانێکی بەرچاو و خێرایە.