کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ئێران بەهۆی کۆرۆناوە ٣ هەزار و ٦٠٣ کەس گیانیان لەدەست داوە

17:06 - 17 خاکەلێوه 2720

بەپێی ئاماری فەرمیی ڕێژیمی ئێران، هەتا ئێستا ٥٨ هەزار و ٢٢٦ کەس لە وڵات تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە و ٣ هەزار و ٦٠٣ کەسیش گیانیان لەدەست داوە.

تەنیا لە ٢٤ کاتژمیری ڕابردوودا ٢ هەزار و ٤٨٣ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە و ١٥١ کەسیش گیانیان لەدەست داوە.

تەشەنەسەندنی نەخۆشیی کۆرۆنا بە ڕادەیەک بەرز بووەتەوە کە بەرپرسانی باڵای وەزارەتی تەندروستیی ڕێژیم بەنیسبەت ئەم دۆخە هۆشدارییان داوە.

''کیانووش جەهان پوور''، وتەبیژی وەزارەتی تەندروستیی ڕێژیم وتوویەتی: "بەپێی دوایین داتاکان، لە هەر کاتژمێرێکدا لە ئێران ٥٠ کەس تووشی ئەم نەخۆشییە دەبێت و لە هەر ١٠ خولەکدا یەک کەس گیانی خۆی لەدەست دەدات".

ئەو ئامارە لە کاتێکدایە کە ڕێژیمی ئێران بڕیاری دەرکردووە کە کارمەندان دەبێ بڕۆنە سەر کارەکانیان.

کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران لە بابەتی کۆرۆنادا تەنیا ئامریکا بە تاوانبار دەزانن.