کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ئێران دەرمانی تایبەت بۆ نەخۆشیی "کەڕووی ڕەش" دەست ناکەوێت

13:18 - 2 خەرمانان 2721

دوکتور "ساڵحی" شارەزای نەخۆشییە چڵکییەکان و سەرۆکی نەخۆشخانەی خومەینیی "تاران"، وتوویەتی: لە دوای بڵاوبوونەوەی شەپۆلی نوێی کۆرۆنا، ئێستا نەخۆشیی کەڕووی ڕەش بە چڕی بڵاو بووەتەوە.

"ساڵحی" باس لەوە دەکات: "بە تەنیا لەو نەخۆشخانەیە ١٠ نەخۆشی لەو شێوەیەمان هەبووە کە بەهۆی نەبوونی دەرمانی تایبەت بە ئەو نەخۆشییە گیانیان لەدەست داوە".

بە وتەی دوکتور "مەسعوود مەردانی"، پسپۆڕی نەخۆشییە چڵکییەکان، نەخۆشیی چڵکیی "کەڕووی ڕەش"، بە دوای کەڵک وەرگرتن لە دەرمانی "کۆرتۆن" یان "دگزامتازۆن" سەر هەڵدەدات کە لەو ڕۆژانەدا ئەو دوو دەرمانە وەکوو دەرمانی دیاریکراوی دژە چڵک، لە سەرتاسەری جیهاندا بۆ نەخۆشانی کۆرۆنا کەڵکی لێ وەردەگیرێت.