![](/content/upload/1/news/49065_w920.jpg)
زۆربەی خوزیارانی پێکوتەی کۆرۆنا ٥ هەتا ١٥ کاتژمێر لە سەفە دوور و درێژەکاندا چاوڕوان دەمێننەوە و لەو دۆخەدا کەسانی هەلپەرست هەوڵ بۆ نۆرەفرۆشتنەوە دەدەن و بەشێکیش بۆ وەرگرتنی پێکوتە، ڕۆژێک لەوەپێش لە ماشیندا چاوڕوان دەمێننەوە و لە ماشیندا دەخەون.
٦٣ ڕۆژ لە قۆناخی یەکەمی پێکوتەی بەساڵاچووان تێپەڕ دەبێت کە نۆرە سەرەتا بە کەسانی سەرووی ٨٠ ساڵ بووە و بڕیار بووە هەتا کۆتایی مانگی جۆزەردان، پێکوتەی بەساڵاچووانی سەرووی ٦٠ ساڵ کۆتایی پێ بێت، بەڵام ٨ ڕۆژ لە مانگی پووشپەڕ تێپەڕ بووە و هەتا ئێستا پێکوتەی کەسانی سەرووی ٧٠ ساڵ تەواو نەبووە.