کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ئێراندا بەنزین گران بوو

11:22 - 24 خەزەڵوەر 2719

کوردستان میدیا: ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران دوای ماوەیەک مشتومڕی بۆ دیاریکردنی نرخی سووتەمەنی، بەفەرمی بەنزینی گران کرد.

شیرکەتی بڵاوکردنەوەی لێگیراوە نەوتییەکانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا بڵاوی کردەوە کە بەنزین بە شێوەی "سەهمییە" و بە کارتی سووتەمەنی دەدرێت.

بەپێی پەسندکراوێکی شۆرای باڵای هاوئاهەنگیی ئابووریی کاربەدەستانی هێزەکانی "یاسادانان، بەڕێوبەری و دادوەری" لە ڕێکەوتی ٢٤ی خەزەڵوەر، نرخی بەنزین لە ئێراندا گران بوو.

بەپێی ئەو پەسندکراوە نرخی بەنزین بەم شێوەیەیە: "بەنزینی ئاسایی بە شێوەی سەهمییە، هەر لیترێک بە ١٥٠٠ تمەن. بەنزینی ئاسایی ئازاد، هەر لیترێک بە ٣ هەزار تمەن. بەنزینی سوپێر، هەر لیترێک بە ٣٥٠٠ تمەن".

دوای گرانبوونی بەنزین، لە شاری ئەهواز خەڵک ناڕەزایەتییان دەربڕی.

سەرەڕای ئەوە کە وڵاتی ئێران، یەکێک لە وڵاتانی بەرهەمهێنەری سووتەمەنییە و ئەندامی سەرەکیی ڕێکخراوی ئۆپێکە، بەڵام خەڵکی نێوخۆی ئەو وڵاتە بەردەوام کێشەی نەبوونی سووتەمەنییان هەیە و ڕۆژانە لەگەڵ نەبوونی سووتەمەنی، گرانبوون و جیرەبەندیکردنیان و...، بەرەڕوو دەبنەوە.