بەپێی ئامارێک کە لەلایەن ناوەندە پەیوەندیدارەکانی ڕێژیم بڵاو کراوەتەوە نزیک بە ١ملیۆن کەس لە خوێندکارانی دەرچووی زانکۆکان بێکاران.
لەو ڕێژەیە ٤٩٠هەزار کەس ژنان و مابەقی لە پیاون.
خوێندکارانی قۆناخی دوکتۆرا ٤٦ لەسەد، کارناسیی باڵا ٧٨ لەسەد و لە قۆناخی کارناسیدا ٧٤.٤ لەسەد بێکارن.
لە ئێستادا ٥.٦ لەسەدی خوێندکارانی قۆناخی کاردانی کاریان نییە و ئەوەش بەو مانایەیە کە بازاڕی کار تەنیا پێویستی بە کەسانێک هەیە کە شارەزایی و ئەزموونی تەواویان لە کارێکدا هەبێ و خوێندکارانی دیکە بێکار ماونەتەوە.