کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ئێراندا هیچ کەس بەپێی پسپۆڕی و بڕوانامەی خۆی لە سەرکار نییە

18:33 - 1 پووشپەڕ 2720

لە سیستەمی بەڕێوەبەریی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێراندا هیچ بەرپرس و کاربەدەستێک بەپێی پسپۆڕی و بڕوانامەی خۆی لەسەر کارەکەیدا نییە و خۆیان بە گەندەڵی وەسفی دەکەن.

"محەممەد ڕەزا ڕەزایی کۆچی" سەرۆکی کۆمسیۆنی ئاوەدانیی مەجلیسی ڕێژیم دوکتۆرای پزیشکی هەیە.

هاوکات "حەمیدڕەزا حاجی بابایی" کە دوکتۆرای ئیلاهیاتی هەیە وەک وەزیری بەرنامە و بودجە هەڵبژیردراوە و "عێزەتوڵڵا ئەکبەری" سەرۆکی کۆمیسیۆنی پیشە و کانگاکان بڕوانامەی دوکتۆرای مافی نێودەوڵەتی هەیە.

ئەمانە تەنیا چەند بەرپرسێکن کە به پێچەوانەی بڕوانامە و پسپۆڕیی خۆیان پۆستی باڵایان لە ئاستی دەسەڵاتی ڕێژیمدا هەیە و بۆ ٨٠ میلیۆن کەس بڕیار دەردەکەن.

لە درێژەی سیاسەتی بێ نرخکردنی خوێندن و پشتگوێ خستنی زانکۆ و خوێندکاران بڕوانامەی زۆربەی بەرپرسان و کاربەدەستانی ڕێژیمی ئیسلامی لە ئێراندا ساختەیە و بە پارە کڕیویانە.