کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ئێراندا "هێلکە" بوو بە زێڕی سپی

13:48 - 25 جۆزەردان 2720

لە ڕەوتی گرانییەکان لە ئێران، ئەمجارە لە تاران نرخی هەر شانە هێلکەیەک بووەتە ٣٠ هەزار تمەن، بە واتایەکی دیکە هێلکەیەک بە ١٠٠٠ تمەن.

لە ماوەی ئەم سێ مانگەی یەکەمی ئەمساڵدا، شەپۆلێکی نوێی گرانی بازاڕەکانی ئێرانی بەگشتی گرتووەتەوە و خەڵکی کوردستان و ئێران ڕۆژانە شاهیدی ڕەوتی چوونە سەرەوەی نرخی شتومەکە خواردەمەنییەکانن کە ئەمجارە گرانی، هێلکەی کردووە بە زێڕی سپی.

هۆکارێکی گرانبوونی هێلکە دەگەڕێتەوە بۆ هەناردەکردنی ناستاندارد و لەڕادەبەدەر لەلایەن مافیاکانی بازرگانیی ڕێژیمەوە بۆ وڵاتانی ناوچەکە و هۆیەکی دیکە، گرانبوون و نەبوونی دانەوێڵە و خۆراکی پێویستی کێڵگە پەلەوەرییەکانە.

هێلکە، خۆراکی سەرەکیی سەر سفرەی ئێرانییەکانە و بە گرانبوونی، سفرەی خەڵک لە هەموو کات زیاتر خاڵیتر دەبێتەوە.