کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ئێراندا ٤٠٠ هەزار قومارباز بە شێوەی ئانلاین قومار دەکەن

11:31 - 22 بەفرانبار 2720

"ئەبولحەسەن فیرووزئابادی" سەرۆکی شۆرای بەرزی دنیای مەجازی دانی بەوەدا ناوە کە بەپێی بەدواداچوونەکانی خۆیان لە دنیای مەجازیدا ٤٠٠ هەزار کەس بە شێوەی ئانلاین قومار دەکەن.

ئەو ئامارە کە لەلایەن ڕێژیمەوە بڵاو کراوەتەوە دەرخەری ئەوەیە ئەو کەسانەی قومار دەکەن حیسابی بانکیان هەیە و لەو ڕێگایەوە پارەی قومارەکانیان دەدەن.

ئەو قوماربازانە لە ڕێگای سپای پاسدارانەوە چاودێری دەکرێن و سەرپەرەستی شوێنەکانی قوماربازیی کەسانێکی سەر بە سپای پاسدرانن.

خامنەیی ڕێبەری ڕێژیمی ئێران مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ بێ ئەوەی ئاماژە بە کێشە و قەیرانەکانی  نێوخۆی ئیران بکات لە دوایین فتوای خۆیدا "پاسۆربازی" بە شێوەی یەک کەسی حەڵاڵ کرد.

خامنەیی لەو فتوایەدا بە مەرجێک ئەو قومارەی حەڵاڵ کردبوو کە یەکەم ئەو قوماره لە ڕێگەی کامپیوتێرەوە بێت؛ دوووهەم براوە و دۆڕاوی نەبێت.

لە دنیای مەجازیدا دەیان ماڵپەڕی قومار هەیە کە هەموویان لە ئێراندا بێ هیچ کێشەیەک کاری قومار دەکەن.