کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ئێراندا واکسەنی کۆرۆنا تەنیا بۆ کەسانێکە کە دەنگیان دابێت

18:44 - 10 پووشپەڕ 2721

بەپێی نامەیەک کە بۆ ناوەندە دەرمانییەکان و ئەو شوێنانەی واکسەنی کۆرۆنا بڵاو دەکەنەوە نێردراوە، ئەو کەسانەی لە هەڵبژاردنەکاندا دەنگیان نەدابێت واکسەنی کۆرۆنایان بۆ ناکوتن.

بەپێی زانیاریی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا"، ستادی بەڕێوبەریی کۆرۆنای ڕێژیم لە نامەیەکدا کە بۆ ناوەندە دەرمانییەکان و ئەو شوێنانەی کە واکسەنی کۆرۆنای بڵاو دەکەنەوە ناردووە، ئەو کەسانەی کە بۆ کوتانی واکسەن دەچن دەبێ ناسنامەیان پێ بێت.

هەروەها جەخت کراوەتەوە کە دەبێ سەرجەم پەڕەکانی ناسنامەکە چاو لێ بکرێت و لەوانە پەڕەی دەنگدانیش.

سەرچاوەیەک کە خۆی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکان بووە ڕایگەیاندووە کە لەو شوێنەی کە والسەن دەکوترێت یەکێک لە هێزەکانی حەراسەت لەسەر سەری کادری دەرمان ڕادەوەستێت و کۆنترۆڵی ناسنامەکان دەکات.

پێدانی واکسەنی کۆرۆنا و خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان نابێ پەیوەندی بدرێت بە بابەتە سیاسییەکانەوە و ڕێژیم بەو کارە لەگەڵ گیانی خەڵک کایە دەکات.